هەلی كار لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان

:: PM:06:18:30/03/2017 ‌
ئەندامێكی لیژنەی پسپۆڕان بۆ هەڵبژاردنی كومسیارانی عێراق، ئاشكرای دەكات هەلی كار هەیە بۆ هەر كەسێكی عێراقی مەرجەكانی بە ئەندام بوونی كۆمسیۆنی تێدابێت و بیەوێت دامەزرێت لە كۆمسیۆن پێویستە فۆڕم پڕبكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم ئەردەلان نورەدین ئەندامی لیژنەی پسپۆڕان بۆ هەڵبژاردنی كومسیارانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوویەتی، هەر كەسێك  خۆی بە شایستە دەزانێ و مەرجەكانی كاندید بوونی بەئەندامی كومیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق تێدایە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە فۆڕمەكەی پڕ بكاتەوە.

ئەندامەكەی لیژنەی پسپۆڕان بۆ هەڵبژاردنی كومسیارانی عێراق دەڵێت، لەماوەی 10 ڕۆژ دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و لە یەكی نیسانەوە دەست پێدەكات.




وشە - رامیار جەواد