هێزەكانی توركیا سەركردەیەكی چەكدارانی داعشیان لە باكووری كوردستان دهستگیر كرد كە دەیویست لە ڕێگەی توركیاوە خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا.
پەیجی فهرمی دژە تیرۆری كوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك رای گهیاند، سەركردەیەكی گرووپی تیرۆریستی داعش لە باكووری كوردستان هاته گرتن، كە دەیویست لە رێی توركیاوە خۆی بگەیەنێتە ئەوڕوپا، هەروەها تیرۆرستەكە ناوی "سەفوان قەهواتی"ە.
پەیجی دژە تیرۆر بە پشت ڕاستكردنەوەی دەزگە پۆلیسیەكانی توركیا دەڵێت، سەركردەكەی داعش بە ڕەگەز سوورییە، لە شاری ئەدەنە لە باكووری كوردستان گیراوە، هاوكات دەست بەسەر كۆمپیوتەرێكی دا گیراوە كە دەیان بەڵگە و پلانی ترسناكی (داعش)ی تێدا بووە.
لەبارەی شوێنی تیرۆرستەكە ئاشكرای دەكات، ناوبراو ویستوویەتی لە ئەدەنەوە بچێتە ئیستەنبوڵ و لەوێشەوە بچێتە ئەوروپا، تاكو كردەی تیرۆریستی ئەنجام بدات، هێزە تەناهیەكانی توركیا هەروەها رایان گەیاند كە هاوسەرەكەشی گیراوە.
بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لەئێستادا سەكردەكانی داعش هەوڵی هەڵاتن دەدەن بۆ دەرەوەی عێراق و سووریا.