ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگ و به‌ناوبانگی توركی مه‌ریه‌م ئۆزارلی دوای ئه‌وه‌ی بووه خاوه‌نی ماركه‌یه‌كی جوانكاری له دوبه‌ی، هه‌وادارانی عه‌ره‌ب ده‌وڵه‌مه‌ندیان كرد چونكه ئێستا ئه‌و ماركه‌یه له فرۆشتن له پله‌ی یه‌كه‌مینه.
مه‌ریه‌م ئوزارلی جگه له له توركیا، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره بۆیه ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی به پاره گۆڕیه‌وه.
هه‌فته‌ی پێشوو مه‌ریه‌م چوو بۆ دوبه‌ی و سعوودیه بۆ ناساندنی ماركه جوانكاریه‌كه‌ی خۆی، ئه‌مه وای كرد كار له فرۆشتنی ماركه‌كه بكات و به شێوه‌یه‌كی زۆر زیادی كرد، ماركه‌ی جوانكاری مه‌ریه‌م له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له دوبه‌ی له پێشه‌نگی هه‌موو ماركه‌كانی دیكه‌ی جیهانه، بۆیه دهه‌ڵێن عه‌ره‌به‌كان مه‌ریه‌میان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
سه‌رچاوه:
sabah