بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی شاری هەولێر گرتنی تۆمەتبارێكی ئاشكرا كرد كە لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوو كەسێكی كوشتبوو.
پۆلیس لەراگەیەنراوەكەدا دەڵێت، دوای ئەوەی لە رێكەوتی ۲۰۱۷/۳/۲۷، كاتژمێر (۱۰) شەو، پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی كوردستان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆشوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا كەسێك بەناوی (خلیل عمر محمد)، تەمەن (۳۱) ساڵ، لەسەر كێشەیەك كوژراوە و دواتر تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕایكردووە.
لەراگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كردەوە و بەوردی بەدواداچوونی بۆ كرد و توانی شوێنی تۆمەتبار ئاشكرا بكات بێ هیچ كێشەیەك تۆمەتبار(ش.ع) لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.