ئێوارەی ئەمڕۆ لەیاریگای یانەی وەرزشی شێروانە لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، یانەكانی شێروانەی كەلار و پێشمەرگەی هەولێر بە 2 گۆڵ یەكسان بوون، بەڵام دوای یاریەكە پشێوی دروست بوو ژمارەیەك برینداریش هەیە.
ئەركان محەمەد، گوتهبێژی یانەی وەرزشی شێروانە، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەچوارچێوەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان، لەیاریگای شێروانە یانەی شێروانەی كەلار و پێشمەرگەی هەولێر بە یەك گەیشتن.
زیاتر گوتی، هەر دوو یانەی شێروانەی كەلار و پێشمەرگەی هەولێر بە دوو گۆڵ یەكسان بوون، بەڵام ریزبەندی خولەكە شێروانە یەكەمی خولی كوردستانە بە كۆكردنەوەی پێنچ خاڵ و نەورۆزی سلێمانی دووەمی خولی كوردستانە بە چوار خاڵ و پێشمەرگەی هەولێریش بە چوار خاڵ سێیەمی خولەكەیە و كەركووكیش بە 3 خاڵ چوارەمی خولەكەیە.
لە یاریەكەی ئهمڕۆی پێشمهرگهی ههولێر و شێروانه پشێوی دروست بوو، دوای ئهوهی هاندەرانی یانەی شێروانە هێرشیان كردە سەر یاریزانانی هەولێر، بەو هۆیەوە پێنج كهس بە بەرد برینداربوون.
هادی ئەحمەد رۆژنامەنووسی وەرزشی لە گەرمیان، بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆكاری ئازاردانم لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە، سكاڵا تۆكار دەكەم، چونكە لێم دراو كامیراشم شكێنراوە.
ههر له بارهی پشێویهكانی ئهمڕۆی یارییهكه، لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان دەركردوە و رفتارەكانی هێزەكانی ئاسایش ئیدانە دەكەن.
گەرمیان: سەبری هۆرینی.