باشترین رێگەی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی گون


شێرپەنجە ئەو نەخۆشییە مەترسیدارەی كە بە نەخۆشییە پیسەكە دەناسرێت و بەهۆی نەبوونی چارەسەری دیاریكراو هەمیشە پێوەستە بە مردن، بەڵام بە هاوشێوەی هەر نەخشییەكی تر خۆپاراستن لێی باشترین چارەسەرە.

كریستیان فۆلفینگ پڕۆفیسۆری ئەڵمانیایی لەو بارەوە دەڵێت كە دۆزینەوەی رووی شێرپەنجەی گون ئەو دەربازەیە كە تووشبووی خۆی لەدەستی رزگار دەكات، چونكە هەرچەند نەخۆشییەكە زووتر ئاشكرا بكرێت ئەگەری بڵاوبوونەوەی بۆ شانەكانی تر و خوێن كەمتر دەبێتەوە و چارەسەركردنی ئاسانتر دەبێت.

ئەو شارەزایەی رێڕەوی میز روونی كردەوە، شێرپەنجەی گون زیاتر لە رەگەزی نێر لە تەمەنی نێوان 15-35 ساڵ روو دەدات، بۆیە پێویستە ئەوان لەو تەمەنەدا بە بەردەوام و لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەست بە پشكنینی دڵنیاكەرەوە لە نەبوونی ئەو نەخۆشییە بكەن. 

زیاتر گوتی، تا ئێستە رێگەیەكی تایبەت بۆ پشكنینی گون نییە، بەڵام گرنگە بەلایەنی كەم مانگانە جارێك پشكنینی ئاسایی و بەدەست بكرێت و لەكاتی تێبینیكردنی بوونی بارستە یان گرێ وەیا شتێكی نائاسایی لە گونەكانەوە راستەوخۆ سەردانی پزیشكی رێڕەووی میز بكرێت كە لە رێگەی شەپۆڵی سەرووی دەنگەوە پشكنین دەكات.

لەوانە گرنگتر ئەو شارەزایە ئەڵمانییە دووپاتی كردەوە كە ئەگەری رزگاربوون و چاكبوونەوە لە شێرپەنجەی گون ئەگەر هەبێت تەنانەت ئەگەر بڵاویش بووبێتەوە، دەگاتە 80%. 

سەرچاوە: جەزیرە نێت
‫‬‫



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:02:27:31/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 92347 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌