كۆمپانیای ڕووسنه‌فتی ڕووسیا كه له ماوه‌ی ڕابردوو گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد بۆ كڕینی نه‌وتی كوردستان و به ئامانجی دابینكردنی نه‌وتی خام بۆ پاڵاوگه‌كانی، دوێنێ هه‌ینی ئه‌و كۆمپانیایه یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كڕی و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌یگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه بازرگانییه‌كان ئاشكرایان كرد، كه كۆمپانیای ڕووسنه‌فت، یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كڕی و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆمپانیای نه‌وتی گه‌وره‌ی دنیایه كه ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێ و دووباره ده‌یپاڵێوێته‌وه.
ئه‌و كاروانه نه‌وتییه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه وه‌رده‌گیرێ و ده‌برێته نێو كه‌شتی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی "منێرڤا سۆفیا" و به‌ره‌و به‌نداوی تریستی ئیتاڵیا به‌ڕی ده‌كه‌وێ، پاشان له ڕێگه‌ی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته پاڵاوگه زه‌به‌لاحه‌كانی ڕووسنه‌فه‌ت له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
ڕووسنه‌فت یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری نه‌وت و پاڵاوتن له دنیادا و مانگی ڕابردوو گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد بۆ كڕینه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، پێشه‌كی پاره‌ی به هه‌رێمی كوردستان دا و هه‌ینیش یه‌كه‌م هه‌نگاوی گرێبه‌سته‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.