له یه‌كێك له شاره‌كانی میسڕ، كچێك كه ته‌نوره‌یه‌كی كورتی له‌به‌ر بووه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكی زۆره‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر، تا پۆلیس ناچار ده‌بێ به به‌كارهێنانی هێز بڵاوه‌یان پێ بكات.
شاری "زه‌قازیق" له پارێزگای "ئه‌لشه‌رقییه"، كچێك كه ته‌نووره‌یه‌كی كورتی له‌پێ بووه، له ناو بازاڕی گه‌ڕه‌كی "ئهلقهومییه" ده‌ڕوات، سه‌ره‌تا به توانج و دواتر به ده‌ستبۆبردن، لاقه‌ی پێ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا كه‌سێك و دوان بوون، ورده ورده ئه‌وه‌ی گه‌نجی ئه‌و كۆڵانه‌یه ده‌گه‌نه سه‌ری و وازی لێ ناهێنن.
به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، هه‌ندێك كه‌س ویستوویانه بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه، هه‌رچۆنێك بێت، كچه‌كه ڕا ده‌كاته یه‌كێك له قاوه‌خانه‌كانی نزیك له‌و شوێنه تا خۆی بپارێزێ.
ته‌نانه‌ت كاتی ئه‌و ڕووداوه، قهرهبهباڵغییهكه ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێت، شه‌قامه‌كه ڕۆشتنی تێدا نامێنێ، تا پۆلیس ناچار ده‌بێ بێت و بڵاوه‌یان پێ بكات، ئه‌ویش به ته‌قه‌كردن به‌سه‌ریاندا، ئه‌گینا به‌ته‌ما نه‌بوون ئه‌و ناوه چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌و خانمه (به‌پێی لێدوانی پۆلیس)، قوتابی زانكۆیه، له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری یه‌كێك له هاوڕێكانی هاتووه‌ته‌وه، بۆیه به‌رگی ئاهه‌نگی له‌به‌ر بووه، كاتێك به‌و گه‌ڕه‌كه میلییهدا ده‌ڕوات، گه‌نجان ئاوایان به‌سه‌ر هێناوه.
به‌هۆی ئۆتۆمبێلی پۆلیسه‌وه، كچه‌كه له قاوه‌خانه‌كه ده‌هێندرێته ده‌ر و ده‌برێته ماڵی خۆیان و هه‌ندێكیش له‌و گه‌نجانه ده‌ستگیر ده‌كرێن.