له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ڤیدیۆیه‌ك به شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان بڵاو بووه‌ته‌وه كه كچێكی سوورییه، به شێوه‌ی نواندن باسی دۆخی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ده‌یهێنێته ئه‌ستۆی پیاوان و ده‌ڵێ، به‌هۆی پیاوی وڵاته‌كه‌مانه‌وه ئێسته كچه‌كان بێ نان و بێ هه‌موو شتێك بوون.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا هاتووه، ئه‌و خانمه ناوی "ڕیما"یه، ده‌ڵێ: ده‌مه‌وێ نامه‌یه‌ك بنێرم بۆ هه‌موو نێرێكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، په‌شیمانیش نیم له‌وه‌ی ئێسته ده‌یبینن، لێم گه‌ڕێن. هه‌موو كچێكی سووری له‌وانه‌یه ئێسته له شوێنی من بێت، ئه‌و ڕۆڵه‌ی من بگێڕێ و ئه‌وه بكات كه من ده‌یكه‌م و په‌نا بۆ دادگه به‌رێت تا مافی خۆی ده‌ست بكه‌وێ و پێ بنرێت به كهرامهتییهوه و ببێت به كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌گانه‌ی له ڕێگه‌دا سه‌یری ده‌كه‌ن.
ئینجا ده‌ست ده‌بات بۆ ئێخه‌ی و له‌به‌ر خۆی داده‌دڕێ و ده‌ڵێ: نێره‌كانی وڵاته‌كه‌م، ببینن ئه‌وه‌تا من له بهردهمتانم، هیچ پشت و په‌نایه‌كم نییه، كه‌س نییه بمانپارێزێت، ده‌مبینن؟ من جه‌سته‌م به خۆڕایی ده‌به‌خشم، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یه‌وێ.