له هه‌فته‌ی 34ی دووگیانی‌دا، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، كۆرپه‌ڵه له‌ناو سكی دایك، هه‌روه‌ك منداڵێكی تازه بوو وایه، چاوه‌كانی ده‌كاته‌وه له‌كاتی به ئاگابوون، هه‌روه‌ها دایان ده‌خات له‌كاتی نووستن.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 34ی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، كۆرپه‌ڵه له‌ناو سكی دایكدا هه‌روه‌ك منداڵێكی تازه بوو وایه، چاوه‌كانی ده‌كاته‌وه له‌كاتی به ئاگابوون، هه‌روه‌ها دایان ده‌خات له‌كاتی نووستن، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ماوه، هه‌ست به جووڵه‌ی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت و گرژبوونی منداڵدانت ده‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هێزترن، به‌زۆری بێ ئازارن.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر سكه‌كه‌ت جمك بێت، له زۆربه‌ی جاره‌كاندا جمكه‌كه‌ت له دایك ده‌بێت له پێش هه‌فته‌ی 37 ی دووگیانیت، 50 %ی حاڵه‌ته‌كان له نێوان هه‌فته‌ی 34 – 37 دان.