په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری كه‌لار، چواره‌م فێستیڤاڵی تایبه‌تی په‌یمانگه‌كه‌ی ساز كرد كه فێستیڤاڵی كولتووری بوو به‌ناوی "ره‌نگاڵه".
"سامان یاروه‌یس" سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه به "وشه"ی گوت، ئه‌مڕۆ له په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری كه‌لار، چواره‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به په‌یمانگه‌كه‌مان ساز كرا كه فێستیڤاڵی كولتووری بوو به‌ناوی "ره‌نگاڵه".
زیاتر گوتی ئه‌مساڵ به‌نیاز بووین فێستیڤاڵی زانستی ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه نه‌مانتوانی، له‌و چوار فێستیڤاڵه‌ی كه ئه‌نجاممان داوه، دوو فێستیڤاڵی كولتووری بووه و دوو فێستیڤاڵیشی زانستی بووه.
له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌وه رای گه‌یاند، چالاكییه‌كان پێك هاتبوون له كردنه‌وه‌ی دیوه‌خانی كولتووری و پێشانگه‌ی ئه‌رشیفی په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری كه‌لار و كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی ئه‌رشیفی شوێنه‌واره‌كانی كه‌لار، هاوكات نمایشكردنی خواردن و جلوبه‌رگی كورده‌واری.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی