له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڤیدیۆیه‌كی یاسین مه‌جید گوته‌بێژی فه‌رمی نووری مالیكی و سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه و هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ بڵاو بووه‌ته‌وه، كه تێیدا گوته‌بێژه‌كه‌ی نووری مالیكی له نێو ماڵی له‌شفرۆشه‌كان له به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێ و خه‌ریكی ڕابواردن و شه‌وی سووره.
یاسین مه‌جید یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و حزبی ده‌عوه پێشتر گوته‌بێژی فه‌رمی نووری مالیكی بووه له‌و كاته‌ی مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه، به كه‌سێكی نزیكی نووری مالیكی داده‌نرێ و دواتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بووه له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا.
له‌و ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڕوونی گوته‌بێژه‌كه‌ی نووری مالیكی ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئافره‌تێكی له‌شفرۆش له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی دانیشتووه و ئه‌میش خه‌ریكی چه‌ره‌ز خواردنه و ژنه له‌شفرۆشه‌كان داوای لێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خۆی بیانبات بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ئه‌ویش خه‌ریكی به‌زم و پێكه‌نینه.
خه‌ڵك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نووسیویانه، ئه‌م بێ ڕه‌وشته باسی نیشتمان و عێراق له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ده‌كات، كه‌چی داوێنپیس و بێ ڕه‌وشته، له كۆمێنێته‌كانیش هه‌زاران جنێو به‌و په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده نزیكه‌ی نووری مالیكی ده‌درێ و داوا ده‌كه‌ن لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و سووك و ڕێسوا بكرێ و بهێنرێته سه‌ر تیڤییه‌كان، به تۆمه‌تی بێ ڕه‌وشتی له هه‌موو پۆست و پله و كارێكی سیاسی و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری دوور بخرێته‌وه.