ڤیدیۆ.. خواردنی ئه‌م جۆره‌ شووتیه‌ ترسناكه‌

:: PM:08:24:03/04/2017 ‌
شووتی كه‌ خواردنێكی هاوینه‌یه‌ گرنگیه‌كی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا كه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و مرۆڤ هه‌ست به‌ تێنوێتی و گه‌رمی زۆر ده‌كات، له‌و كاتانه‌دا خواردنی له‌تێك شووتی ئاوێكی زۆر به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت و پله‌ی گه‌رمی له‌شیش به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر باش ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر شووتی قڵیشێكی له‌و شێوه‌یه‌ی لێ دروست بوو، ئه‌وه‌ خواردنی ترسناكه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌یه‌كی وه‌ك "فلۆرۆكلۆڕۆفین" كه‌ قه‌باره‌ی شووتی گه‌وره‌ ده‌كات و كێشی زۆر ده‌كات ده‌درێته‌ ئه‌و كێڵگه‌ كشتوكاڵیانه‌ و دواجار شووتیه‌كه‌ قڵیش ده‌كات.

ئاژانسی به‌رگری ژینگه‌ی ئه‌مریكی بوونی ئه‌و ماده‌یه‌ له‌ نێو شووتی به‌ شتێكی ترسناك ده‌زانێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی.




وشە - عه‌لی سدیق