"دۆمینیك حۆرانی" گۆرانیبێژی ناساروی لبنانی، نهێنییه‌كانی یه‌كه‌م شه‌وی بووكێنیی خانمانی میسڕ له له بهنامهیهكدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌رنامه‌ی گه‌ڕێك له‌گه‌ڵ "عهرباویه" كه له كه‌ناڵی "اغانی اغانی" پێشكه‌ش ده‌كرێت، دۆمینیكی بانگێشت كردووه كه گه‌شتێكی ناو شاره میلییه‌كانی میسڕ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خانمانی ئه‌و شوێنانه گفتوگۆی ئازایانه ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به زۆر ڕه‌وشی ژیانیان، له‌وانه، یه‌كه‌م شه‌وی بووكێنی و زۆر بابه‌تی هه‌ستیاری تر.
وه‌ك نه‌ریتی به‌رنامه‌كه، دۆمینیك ساتێك له‌گه‌ڵ خانمه میلییه‌كانی میسڕ به‌سه‌ر ده‌با و نهێنییه‌كانی خۆیانی بۆ باس ده‌كه‌ن، هه‌ر له سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاری تا ماره‌بڕی و هاوسه‌رگیری و ته‌نانه‌ت ورده‌كاری تریش.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌م ئه‌و به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م ڤیدۆیه‌وه، هه‌ر له ئێسته‌وه هه‌وادارێكی زۆری بۆ په‌یدا بووه و چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.