سبەی 12ـەمین پێشانگی نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە

:: PM:09:13:04/04/2017 ‌
سبەی چوارشەممە 5/4/2017 دوازدەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێری پایتەخت دەكرێتەوە و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، سبەی كات 10:00ـی بەیانی دەكرێتەوە و لە 10:30ـەوە دەرگەی ناوەند و خانەكانی كتێبفرۆشی بە رووی خوێنەراندا دەكرێتەوە، كە تێیدا 310 خانە و وەشانگە و چاپەمەنی  ناوخۆ و نێودەوڵەتی بەشداری تێدا دەكەن و بەشێكی ئەو دەزگەیانە، ڕەچاوی ڕەوشی دارایی هەرێمی كوردستانیان كردووە و ڕێژەیەكیان لە نرخی كتێبەكان هێناوەتە خوارەوە.
جێی سەرنجە، پێشەنگاكە تا رۆژی 15ـی نیسان بەردەوام دەبێت.


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د