دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی NRT رێنوێنییه‌ك له‌سه‌ر پۆستی فه‌یسبووكی تایبه‌ت و كه‌سیی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی بڵاو ده‌كاته‌وه، له گرووپ چاتی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی و داوایان لێ ده‌كات "ته‌نانه‌ت كۆمێنتیش نه‌نووسن" و رۆژنامه‌نووسه‌كانی به "فه‌یسبووكچی" تۆمه‌تبار ده‌كات. به‌رپرسی نووسینگه‌ی واشنتۆنی ئه‌و كه‌ناڵه وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "گرێبه‌ستی ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه ڕێنوێنی وای تیادا نییه كه هیچ شت و بابه‌تێك له فه‌یسبووكدا نه‌نووسین و ئێن ئاڕ تی ئینزیباتخانه نییه".
ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی، له رێنوێنییه‌كدا بۆ رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت، "بۆ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئێن ئاڕ تی/ ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌كتان له ڕێگه‌ی پۆستی گاڵته‌ئامێز و ڕه‌خنه‌ی توند و ئیستغزازییه‌وه گاڵته به لایه‌نێك یان بابه‌تێك ده‌كه‌ن، ئه‌مه دووره له كاری پیشه‌یی و كاری كارمه‌ندی ئێن ئاڕ تییه‌وه، ئه‌و نووسین و گاڵته پێكردنانه‌ی ئێوه ئه‌گه‌ر ته‌نیا له ڕێگه‌ی كۆمێنتێكیشه‌وه بێت، زیانی به ناوبانگی هاوسه‌نگی و بێلایه‌نی ئێن ئاڕ تی گه‌یاندووه".
ئاوات عه‌لی له گرووپ چاتی كه‌ناڵه‌كه كه له ڕێگه‌ی كارمه‌ندێكی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه بۆ "وشه" گوازراوه‌ته‌وه، دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "له‌مه‌ودوا ئه‌و جۆره له نووسین و پۆستانه بڵاو بێته‌وه، ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌نده ده‌كه‌ین. ئێوه ڕۆژنامه‌نووسن و ده‌بێ خۆتان كۆنترۆڵ بكه‌ن له مه‌یلی حزبایه‌تی و سیاسییه‌كانتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شتان بۆ ناكرێت، ئه‌وه واز له كاری ڕۆژنامه‌وانی بێنن و ببنه سیاسی و فه‌یسبووكچی و چالاكوانی مه‌ده‌نی".
له به‌رامبه‌ردا، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین به‌رپرسی نووسینگه‌ی واشنتۆنی ئه‌و كه‌ناڵه، وه‌ڵامی ئاوات عه‌لی ده‌داته‌وه و ده‌نووسێت، "به‌ڕێزان له دامه‌زراوه‌ی نالیا هیوای له‌شساغیتان بۆ ده‌خوازم، به‌پێویستم زانی سه‌باره‌ت به هه‌ندێك رێنوێنی و بڕیاری دامه‌زراوه‌ی نالیا و كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی سه‌رنجی خۆمتان ئاراسته بكه‌م و دۆستانی تریش له ئێن ئاڕ تی ئاگادار بن، واته ئه‌مه وه‌ڵامێكی گشتییه و بۆ گفتوگۆیه. به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئێن ئاڕ تی، بڕیارێك ده‌رچووه كه تێیدا (هۆشداری) ده‌دا به سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی گوایه "له ڕێگه‌ی پۆستی گاڵته‌ئامێز و ڕه‌خنه‌ی توند و ئیستیفزازییه‌وه گاڵته به لایه‌نێك یان به بابه‌تێك ده‌كه‌ن".
"سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه‌مان له بیر بێت ئێمه له ئێن ئاڕ تی خاوه‌نی هیچ گرێبه‌ست یان لێتێگه‌شتنێكی هاوبه‌ش نین سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له ده‌ره‌وه‌ی كاری ئێن ئاڕ تی سنوورداری هه‌ڵسوكه‌وت یان بیروبۆچوونی هیچ كارمه‌ندێكی ئێن ئاڕ تی بكات له ده‌ره‌وه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆی، تا ئه‌وه‌یش بوونی نه‌بێت، هیچ رێنوێنی و بڕیارێكی تاكلایه‌نه بۆ (سنوورداركردنی) هه‌ڵسوكه‌وتی كارمه‌ندان هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و كارگێڕیشی نییه. كاتێكیش بڕیارێكی وا ده‌رده‌كرێت، پێویسته ئه‌وه به گفتوگۆ و به‌شداری ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه بێت كه نووسین و هه‌ڵسوكه‌وتیان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوبانگی كه‌ناڵه‌كه هه‌بێت و پێكه‌وه لێكتێگه‌شتن هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه من وه‌ك خۆم پابه‌ند نابم به هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره كه پێشتر راوێژم پێ نه‌كرابێت"، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین وای نووسیوه.
ئه‌و له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ ئاوات عه‌لی به‌بیری هاورێیانی دێنێته‌وه كه "ئێمه له ئێن ئاڕ تی كار ده‌كه‌ین. ئێره ده‌زگه‌یه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رای گشتی هه‌یه و فه‌زایه‌كی كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ نه‌ك (ئینزیباتخانه)" تا له سه‌ره‌وه بڕیار ده‌ربكه‌ن و ئێمه‌ش (به‌ڵێ) بكه‌ین. من له هه‌ركه‌س زیاتر له‌وه تێده‌گه‌م كه چۆن پێویسته رێز له كه‌سانی به‌رپرس بگری تا ئه‌وه‌ی بتوانن كاری خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام له‌وه‌ش تێده‌گه‌م كه ئێمه رۆبۆت نین تا به فه‌رمانی سه‌ره‌وه بجووڵێین، به‌ڵكو ده‌بێت به‌شداری دروستكردنی ئه‌و بڕیارانه بین كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و مه‌ودای ئازادیی كاركردنمان هه‌بێت".
سه‌ركه‌وت دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێشتریش گوتوو‌مه كه بڕیاری دارایی و كارگێڕیی بۆ رێكخستنی لایه‌نی دارایی و كاتی ده‌وام له ده‌ستی ئێوه‌دایه، به‌ڵام ئاراسته‌ی ئێن ئاڕ تی و بیركردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه به‌رپرسیاری هه‌موومانه. هاوڕێیان له بیرتان بێت كه بێلایه‌نی به‌بێ بوێری هیچ مانایه‌كی نییه. ئێمه له ئێن ئاڕ تی كه دۆخی دارایی سه‌خت و دواكه‌وتنی مووچه‌مان قبووڵه، له به‌رامبه‌ردا بۆ یه‌ك چركه‌ش ده‌ستبه‌رداری ئازادی و بیركردنه‌وه‌ی خۆمان نابین. ئازادیی كاركردن و بوێری هۆی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی منن و ره‌نگه زۆری تر بێت له ئێن ئاڕ تی".