"نیكی میناج" ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكی كه به جله یاخی و سه‌رشێته‌كانی ناسراوه، خه‌ڵاتی له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌رگرت.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، سه‌باره‌ت به جله‌كانی زۆرترین ڕه‌خنه‌ی ده‌گیرێته سه‌ر، هه‌ر بۆیه له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگرت، به هه‌لی زانی قسه له‌و باره‌یه‌وه بكات كه چۆن ئه‌زێتی بۆ دروست ده‌بێت، به‌ڵام خۆی به خۆشحاڵ ده‌زانێ كه هه‌ر به‌رده‌وامه و ناڕووخێ.
خه‌ڵاته‌كه‌ی نیكی میناج له ڕێوڕه‌سمێكدا له شاری لۆس ئه‌نجلس پێی به‌خشرا كه تایبه‌ت بوو به جلوبه‌رگی مۆدێرن و چه‌ندان جۆر خه‌ڵاتی دیكه‌شی تێدا درا.
نیكی له‌لایه‌ن "كیم كارداشیان" ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی درایه و داواشی لێ كرد كه كۆڵ نه‌دات و به‌رده‌وام بێت.
سەرچاوە/
سکای نیوز