له دژی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌ڵمانیا سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌وروپا ده‌كات، تاوه‌كوو پڕۆژه‌یاسایه‌ك دانێن بۆ سزادانی هه‌ر كه‌سێك له ڕێی ئه‌و تۆڕانه‌وه توندوتیژی ده‌كات، بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش 50 ملیۆن یۆرۆی داناوه.
به‌پێی ئه‌و یاسایه كه ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا (بۆندستاگ)ی به‌ده‌ست هێناوه، پێویسته هه‌ر بابه‌تێكی توندوتیژی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داده‌نرێ، له ماوه‌ی 24 سه‌عات لا ببرێ و حه‌وت ڕۆژیش بۆ شكاتی یاسایی دانراوه.
ئه‌و یاسایه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناچار ده‌كات كه به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و جۆره بابه‌تانه بگرنه ئه‌ستۆ و نه‌یه‌ڵن هیچ شتێكی توندوتیژی و ڕك بۆ سه‌ر هیچ گرووپ یان ئاین یان نیشتمان و ڕه‌نگێك بكرێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایه، چاودێرییه‌كی توندی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له ته‌واوی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو، ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌ورپا.