پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكی رای ده‌گه‌یه‌نن، بڕینی مه‌ودای درێژ به راكردن له میانه‌ی ماراسۆنه‌كاندا، ده‌بێته هۆی دروستكردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ.
به گوته‌ی پسپۆڕان، راكردنی زۆر و خێرا له ماراسۆنه‌كاندا، ده‌بێته هۆی له‌كاركه‌وتنی كاتیی گورچیله، كه ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كانی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ یان كه‌مێك زیاتر به‌رده‌وام بن.
ئه‌م گوتانه‌ی پسپۆڕان دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كیان دێت له‌سه‌ر هه‌زاران كه‌سی به‌شداربووی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ماراسۆنه‌كانی دنیا، كه له ساڵی 2015 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه چوو.
ئه‌وان بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان، هه‌ستان به وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێن و میزی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌شداربووانی ماراسۆنه‌كه، له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت %82ی كه‌سه لێتوێژراوه‌كان تووشی جۆرێك له له‌كاركه‌وتنی كاتیی گورچیله و ماندووبوونی گورچیله بوون.
ئه‌گه‌رچی له‌كاركه‌وتنی گورچیله به هۆی ماراسۆنه‌وه له‌كاركه‌وتنێكی كاتییه، به‌ڵام توێژه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كاریگه‌رییه‌كانی له دواڕۆژدا مه‌ترسیدارن، بۆیه پێویسته له كاتی به‌شداربوون له ماراسۆنه‌كاندا، ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كه مه‌وداكه‌ی زۆر درێژ نه‌بێت و ئاو به‌گوێره‌ی پێویست بخورێته‌وه.