ئیسرائیل بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران سێ ژێردەریایی دەكڕێت

:: PM:02:24:23/10/2016 ‌

میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایان كردووە، خولی كۆتای دانوستانە نهێنییەكانی ئیسرائیل و ئەڵمانیا بۆ كڕینی سێ ژیردەریایی كە توانای هەڵگرتن و هاویشتنی مووشەكی ئەتۆمی هەیە، بە كۆتا گەیشتووە.

رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسڕائیلی و رۆژنامەی معاریۆ لە دوو راپۆرتی جیاوازدا ئاماژەیان داوە، چەند مانگ لەمەوبەر دانوستانەكانی ئیسڕائیل و ئەڵمانیا بۆ كڕینی سێ ژێردەریایی دەستی پێ كرد و كۆتای هەفتەی هەفتەی رابردوو رێك كەوتن بەوەی ئەڵمانیا سێ ژێردەریایی بە ئیسڕائیل بفرۆشێت كە توانای هاویشتنی مووشەكی ئەتۆمیان هەیە.

بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی هەردوو وڵات لەو دانوستانەدا بەشدارییان كردووە و بڕیارە و بڕیارە حەوتی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر شاندێكی باڵای ئیسڕائیل سەردانی بەرلین بكەن و رێكەوتنەكە ئیمزا بكرێت.

بەهای هەریەك لەو كەشتییە ژێر دەریایییانە 650 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ئەڵمانیا هەرسێكیان بە ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار دەدات بە ئیسڕائیل.

بەرپرسێكی تەناهیی وەزارەتی بەرگریی ئیسڕائیل بە رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی راگەیاندووە، ئەو ژێردەریایییانە دەبن بە باسكی بەهێزی ئیسڕائیل لە بەرامبەر كۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

سەرچاوە/ دەنگی ئیسڕائیل


وشە - هیدایه‌ت جان