ژنێكی به‌ریتانی، باسی ئه‌و ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تییانه ده‌كات كه به‌هۆی كێشه‌یه‌ك كه له بوونییه‌وه تووشی بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دوو ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌ی هه‌یه.
ئه‌و ژنه كه به دوو ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌دایك بووه، ناوی "نیكی"یه، ته‌له‌ڤزیۆنی "BBC"ی به‌ریتانی، فیلمێكی دۆكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی كردووه كه به شێوه‌یه‌كی جیاواز له خه‌ڵكی ژیانی به‌سه‌ر ده‌بات و تووشی چه‌ندان جۆر گرفت بووه.
له فیلمه‌كه‌دا، نیكی باسی ته‌مه‌نه‌كانی منداڵیی خۆی و دواتر گه‌وره‌بوونی ده‌كات، پاشان چۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه منداڵی ببێت، چه‌ند جارێك له‌باری چووه، بۆیه به ناچاری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ڕه‌حمی كردووه و ده‌ری هێناوه.
جگه له‌و زیانه جه‌سته‌ییانه‌ی به‌و هۆیه‌وه تووشی بووه، زۆر به ڕاشكاوی باسی زیانه سۆزدارییه‌كانی ده‌كات كه نه‌یتوانیوه پێوه‌ندیی سۆزداری درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك ئه‌نجام بدات و هه‌میشه له‌گه‌ڵی جیابوونه‌ته‌وه.
نیكی ده‌ڵێ: هه‌ندێ پیاو وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك سه‌یریان ده‌كردم كه وه‌ك ئامێرێكی سێكس دوو ئه‌ندامم پێوه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز خۆم ئه‌و هه‌سته‌م نه‌بووه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك شتێكی نامۆی سرووشتی خۆم بینیوه.
به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان، هه‌موو سێ هه‌زار ژنێك، دانه‌یه‌كیان به دۆخێكی سرووشتیی ناجۆر له‌دایك ده‌بێ.
فیلمه‌كه هێشتا پێشكه‌ش نه‌كراوه، ته‌نیا پرۆمۆكه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه: