پۆلیسی دهۆك گرتنی تاوانبارێكی راگه‌یاند كه له رێگه‌ی كچانه‌وه 13 گه‌نج و پیاوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و پاره‌یه‌كی زۆری لێ وه‌رگرتوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی نیسان/ئه‌پریل، رائید هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی دهۆك له لێدوانیكدا بۆ "وشه"ی رای گه‌یاند، پۆلیسی دهۆك به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه تاوانبارێكی گرت كه له رێگه‌ی كچانه‌وه 13 گه‌نج و پیاوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون به پێدانی پاره، به پێچه‌وانه‌وه به هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ڵێن كه پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییان، به‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌وان زیاتر له 70 هه‌زار دۆڵاریان له‌و كه‌سانه وه‌رگرتووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، تاوانباره‌كه دوو هاوكاری تری هه‌بووه كه ئه‌وانیش له‌كاتی وه‌رگرتنی پاره‌كه خۆیان وه‌ك خزمی كچه‌كان ده‌ناساند، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه پۆلیسی دهۆك توانی تاوانبار و هاوكاره‌كان بگرێت، دوای ئه‌وه‌ی دانیان به تاوانه‌كه‌یان نا، ڕه‌وانه‌ی دادگا كران بۆ ئه‌وه‌ی به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
دوو رۆژ پێش ئێسته‌ش، پۆلیسی دهۆك گرتنی تاوانبارێكی له شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش راگه‌یاند كه نێزیكه‌ی 90 هه‌زار دۆلاری له خه‌ڵكی ناوچه‌كه دزیبوو.
دهۆك / نه‌وزاد هلوری