توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی نوێ ئاشكرای ده‌كات، له نێوان هه‌موو 10 كه‌سێك كه ده‌مرن، یه‌كێكیان پێوه‌ندی به جگه‌ره‌وه هه‌یه، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری دووه‌می مردن دوای نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دێت.
له نێوان هه‌موو خه‌ڵكی دنیا، به پێی ئاماری ساڵی 2015، یه‌ك ملیار جگه‌ره‌كێش هه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا به به‌رده‌وامیش زیانه‌كانی باس ده‌كرێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان هێشتا به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه هه‌ڵبكشێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی جگه‌ره‌وه، له هه‌موو چوار پیاوێكدا، دانه‌یه‌كیان تووشی مردنی كتوپڕ ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا له 20 ژنێكدا دانه‌یه‌كیان هه‌مان مه‌ترسی تووش ده‌بێت.
ئاماره‌كانی ساڵی 2015 ده‌ری ده‌خات، شه‌ش ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له‌و ساڵه‌دا، به‌هۆی جگه‌ره‌وه مردوون.
وڵاته‌كانی چین، هیندستان، ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا، زۆرترین ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشانیان تێدایه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و چڕیی دانیشتوانه‌یه كه له‌و چوار وڵاته‌یه و نزیكی نیوه‌ی دنیا پێك ده‌هێنن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات، هه‌موو هه‌شت چركه‌یه‌ك، مرۆڤێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌هۆی جگه‌ره‌وه گیان له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش زۆر له ژماره‌ی مردن به‌هۆی سیل، مه‌لاریا و ئایدزه‌وه زیاتره.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌هۆی تووتنه‌وه، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و گورچیله ڕوو له زیادبوونن.