تیجاسوی یاداف، جێگری سەرۆك وەزیرانی ویلایەتی بیهاری وڵاتی هیندستانە، لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی واستئاپەوە، زیاتر لە 44 هەزار كچی گەنج داوای هاوسەرگیرییان بۆی ناردووە.
ئەو بەرپرسە هیندییە، تەمەنی 26 ساڵە، پێشتر یاریزانی كریكێت بووە، دواتر وازی هێناوە و بووەتە سیاسەتمەدار، هاوكات ئەو كوڕی بچووكی رابری دیڤریی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ویلایەتی بیهارە.
بە گوێرەی رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا، لەسەر هەژمارە تایبەتەكەی خۆی لە واتسئاپ، زیاتر لە 47 هەزار نامە بۆ جێگرەكەی سەرۆك وەزیرانی ئەو ویلایەتە هاتووە، كە تێیدا زیاتر لە 44 هەزاری نامەكان داواكاریی هاوسەرگیری بوون و سێ هەزارەكەی تریش داواكاری بوون لەبارەی نۆژەنكردنەوەی رێگەوبانەكان.
بە گوێرەی رۆژنامەكە، ئەو كچانەی داوای هاوسەرگیرییان لە بەرپرسەكە كردووە، هاوكات لە نامەكانیان تایبەتمەنییەكانی جەستەی خۆشیان بۆی نووسیوە، وەك رەنگی پێست و شێوەی رووخسار و درێژیی باڵا.
بەڵام لە بەرامبەردا یاداف رای گەیاندووە، ئەو كچانە بە هەڵە تێگەیشتوون و ئەو هاوسەری خۆی هەیە و سەڵت نییە.
سەرچاوە: rt