شیعه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق، یاریى به فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانى یه‌كێتى، گۆڕان و كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراقدا، ده‌نگ به هه‌ر یاسایه‌ك ده‌ده‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندى شیعه‌كان بووبێ، به‌ڵام هه‌ر یاسایه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیى كورد بێت، شیعه‌كان دژى ده‌وه‌ستنه‌وه. چاودێرانى سیاسی ده‌ڵێن "ئێران له‌و یارییه‌دا رۆڵى گرنگى هه‌یه".
هه‌فته‌ى ڕابردوو په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستانیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى كه‌ركووك ڕه‌ت كرده‌وه. له‌و بڕیاره‌دا هه‌موو عه‌ره‌ب و توركمان دژی كورد بوون، شیعه‌كان ڕۆڵى به‌رچاویان بینى، ئه‌مه له كاتێكدا فراكسیۆنه كوردییه‌كانى په‌رله‌مانى به‌غدا و به‌تایبه‌ت فراكسیۆنه‌كانى یه‌كێتى، گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌و یاسایانه‌دا كه له به‌رژه‌وه‌ندى شیعه بوون، پشتگیری‌یان كردوون، به‌ڵام ئێسته ئه‌و فراكسیۆنانه ئاماژه به بێ پشتى كورد ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانى به‌غدا.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق، هێماى بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كورد له‌ناو په‌رله‌مانى عێراقدا به‌تایبه‌ت له پرسه نه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا ته‌نیایه.
له‌باره‌ى پشتگیرى كورد بۆ شیعه و دژایه‌تى شیعه بۆ كورد، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند "كورد هه‌ر یاسایه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق و هه‌رێمدا بووبێت، پشتگیرى كردووه ئه‌گه‌ر یاساكه هى شیعه‌ش بووبێت، به‌ڵام پشتگیرى ئه‌و یاسایانه‌ش نه‌كراوه كه دژى كورد بوونه".
باسى له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر كورد له ناوخۆى كوردستان ته‌با بێت، ده‌توانێت به ته‌نیا له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق به‌رامبه‌ر شیعه و سوننه بوه‌ستێته‌وه.
سه‌رۆكى فراكسیۆنه كوردییه‌كانى په‌رله‌مانى به‌غدا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا كۆ بوونه‌وه و تیایدا باسى هه‌وڵه‌كانى شیعه‌كانیان كردووه دژى خواستى نه‌ته‌وه‌یى كورد له عێراقدا.
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى عێراق، ڕوونى كرده‌وه، فراكسیۆنه شیعه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، دژى هه‌ر خواستێكى نه‌ته‌وه‌یى كوردن و ده‌بێت كوردیش بیر له‌و هه‌ڵوێستانه‌یان بكاته‌وه.
ئه‌و به "وشه"ـى گوت، "كورد به گیانێكى ته‌بایییانه ده‌نگى به یاساكان داوه، به‌ڵام دیاره شیعه‌كان به گیانێكى نه‌ته‌وه‌په‌رستى له كورد ده‌ڕوانن و هه‌ر یاسا و بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى كورد بێت، دژى ده‌وه‌ستنه‌وه".
هه‌رچه‌نده ئه‌وه جارى یه‌كه‌م نییه شیعه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق دژى به‌رژه‌وه‌ندى كورد ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ ئاشكراى ده‌كات، كورد له زۆرینه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ شیعه‌دا، ئه‌و گله‌یییه‌یان گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆیان سوورن.
هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه كوردییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى شیعه‌كاندا توندتر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن وه‌ك له سێ فراكسیۆنه‌كه‌ى تر و له چه‌ندان یاسا و پڕۆژه‌دا دژى به‌رژه‌وه‌ندى شیعه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
شێركۆ مه‌نگوڕى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وه‌ی خسته ڕٍوو كه كورد ده‌بێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان به سوننه و شیعه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. مه‌نگوڕى به"وشه"ـى گوت، "ڕكه‌به‌رایه‌تى له‌ناو په‌رله‌مان و سیاسه‌تكردندا ناكرێت، ده‌بێت گفتوگۆ ته‌نیا ئامراز بێت و هه‌وڵى ڕازیكردنى به‌رامبه‌ره‌كانمان بده‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كورد".
هه‌رچى چاودێرانى سیاسین ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و فراكسیۆنه كوردییانه بێ ئاگا نین، به‌ڵام ئه‌و سێ فراكسیۆنه له ئێرانه‌وه نزیكن و ئێرانیش فشاریان له‌سه‌ر ده‌كات پشتگیریى شیعه‌كان بكه‌ن.
یه‌حیا ئه‌حمه‌د مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و چاودێرى سیاسیى، به"وشه"ـى گوت، "بێگومان هه‌موو فراكسیۆنه‌كان ده‌زانن عه‌ره‌به‌كان به گشتى دژى خواستى كوردن، به‌ڵام فشاره‌كانى ئێران له‌سه‌ریان واى كردووه پشتگیرى به‌رژوه‌ندییه‌كانى شیعه بكه‌ن".
سلێمانى- شاد كه‌یوان