دوای ئه‌و هێرشه زۆره‌ی كرایه سه‌ری كه باسی شێوازی جوتبوونی مێرده كۆنه‌كه‌ی كردبوو، ئه‌م جاره "له‌یلا ئه‌سكه‌نده‌ر" گۆرانیبێژی لبنانی، به ڤیدیۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی چووه‌وه نێو باسی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان.
له‌م ڤیدیۆ نوێیه‌دا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه كه لێی كراون و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌م كوڕه هاوڕێیه‌ی له دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "یه‌عقووب" نه‌ناسیوه، به‌ڵكوو ماوه‌ی 13 ساڵه هاوڕێیه‌تییان هه‌یه.
هێرشیشی كرده سه‌ر میدیاكان و گوتی: ڕۆژنامه‌كان دوا شتن كه بیریان لێ بكه‌مه‌وه، چی ده‌ڵێن با بیڵێن.
پێشتر له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، له‌یلا باسی ژیانی سۆزداریی خۆی و مێرده‌كه‌ی كردبوو، كه هه‌موو ڕۆژێك پێكه‌وه باسی سێكس ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سێ ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك جوت نه‌بن ئه‌و مانای وایه كێشه‌یه‌ك هه‌یه و ده‌بێ زوو چاكی بكه‌نه‌وه. له‌وه‌ش زیاتری تێ په‌ڕاند و گوتی: مێرده‌كه‌م ئه‌وه‌نده به توندی سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كردم هێزی لێ بڕیبووم.