به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیی ژنان و منداڵان/ هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی KDHO و رێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ستان به رێكخستنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی پاكڕاگرتن و چاره‌سه‌ركردنی ددان بۆ ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوێك كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رێكه‌وتی شه‌شی نیسان/ ئه‌پرێل، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیی ژنان و منداڵان/ هه‌ولێر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه هه‌ڵمه‌ته‌كه به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ به‌ڕێوه چوو، هه‌ستان به پێدانی هۆشیاریی ته‌ندروستی له‌باره‌ی پاكڕاگرتن و پاراستنی پاكوخاوێنی ده‌م و ددان به نه‌وجه‌وانان و ئافره‌تانی به‌ندكراو.
هه‌روه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هه‌وڵ دراوه بۆ به‌خشینی فڵچه و ده‌رمانی ددان و ئامرازه‌كانی تری پاكوخاوێنیی ددان به به‌ندكراوان.