له گه‌رمیان، ده‌رمانسازێك سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا كردووه و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی له چه‌ند ئاكاونتێكی فه‌یسبووك، له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌گیرێت، توێژه‌رێكیش ده‌ڵێ ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندی به به‌كارهێنانی پیشه‌وه هه‌یه بۆ به‌مه‌به‌ستی سێكسی.
ئارام محه‌مه‌د، وه‌ك شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له سه‌نته‌ری بازاڕی كه‌لار، هێزێكی نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ ددانسازێكیان به‌ناوی (ح م) گرت، پاش ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی سێكسیی ئه‌و ددانسازه له چه‌ند ئاكاونتنێكدا بڵاو بووبووه‌وه.
ئه‌و گوتی، تێكچوونی پێوه‌ندی ئه‌و ددانسازه له‌گه‌ڵ هاوكارێكی، بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی وێنه‌ی له نۆرینگه‌گه‌ی بگیرێت و بڵاو بكرێته‌وه .
رائید عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌ت نه‌كرده‌وه و گوتی دۆسیه‌كه لای ئاسایشه ..
هاوكات كارزان فوئاد، جێگری پێشتری به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و كاره پێوه‌ندی به به‌كارهێنانی پیشه‌وه هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی .
ئه‌و گوتی نه‌بوونی هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆكاره بۆ قۆستنه‌وه‌ی كار بۆ مه‌به‌ستی سێكسی، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی زۆر روویان لێ ده‌كه‌ن، كاره‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن.
له لایه‌كی تره‌وه عه‌دنان محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به "وشه"ی گوت، ئه‌و ددانسازانه خۆیان وه‌ك پیشه ددانسازن و ئه‌ندامی سه‌ندیكاكه‌یان نین.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی