ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی شاری جنێڤی سویسڕا، هه‌ستا به ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیارێكی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایه‌ك كه ماوه‌ی زیاتر له 90 ساڵه كاری پێ ده‌كرێت، به ئامانجی رێگه‌دان به ژنان به‌وه‌ی كه بتوانن به مه‌مكڕووتی و به‌بێ ستیان مه‌له بكه‌ن.
په‌سه‌ندكردنی یاساكه بووه‌ته مانشێتی یه‌كه‌می رۆژنامه لۆكاڵییه‌كانی ئه‌و شاره كه به‌گوێره‌ی یاساكه، له‌مه‌ودوا ژنان ده‌توانن به مه‌مكی رووتیانه‌وه له ده‌ریاچه‌ی جنێڤ و رووباری رۆن مه‌له بكه‌ن به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك.
په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه له كاتێكدایه كه ساڵی رابردوو ژنێك به تۆمه‌تی مه‌له‌كردن به مه‌مكی رووت و به‌بێ پۆشینی ستیان، سزای پێ بژاردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی ته‌ناهی دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ده‌ست به به‌كارهێنانی یاسا نوێیه‌كه ده‌كه‌ن و له‌مه‌ودوا پشتی پێ ده‌به‌ستن.