كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كۆندۆمی پیاوان، هه‌ستا به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ئاماره‌كانی پرۆسه‌ی سێكس له دنیادا و تێیدا له لیستێكدا ئه‌و وڵاتانه‌ی ریزبه‌ند كردووه، كه رێژه‌ی ناوه‌ندی ئه‌نجامدانی سێكس له‌لایه‌ن هاووڵاتییانیانه‌وه كه‌مترین یان زۆرترینه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، وڵاتانی ئاسیا له بنه‌تای ریزبه‌ندییه‌كه‌دان، به شێوه‌یه‌ك كه رێژه‌ی ناوه‌ندی سێكسكردنی بۆ چینییه‌كان به 90 جار، بۆ ڤێتنامییه‌كان به 87 جار، بۆ هیندییه‌كان 82 جار و بۆ ژاپۆنییه‌كانیش به46 جار له ساڵێكدا هه‌ژمار كردووه. به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه كه‌مترین سێكس ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی نه‌داوه، نه له ریزی ئه‌وانه‌ی زۆرترین سێكس ده‌كه‌ن و نه له ریزی ئه‌وانه‌ی به كه‌مترین رێژه ده‌یكه‌ن، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ئامارێكی راسته‌قینه له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه به‌رده‌ست نییه، چونكه ژماره‌یه‌كی كه‌می عه‌ره‌به‌كان بۆ سێكس كۆندۆم به‌كار ده‌هێنن كه توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ریزبه‌ندییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، هاوكات سێكس به لای عه‌ره‌به‌كانه‌وه بابه‌تێكی تابۆیه و زانیاری له‌باره‌ی سێكسكردنی خۆیانه‌وه ئاشكرا ناكه‌ن و سێكس یه‌كێك له‌و سێ بابه‌ته‌ی عه‌ره‌به‌كان به ئازادی قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن، كه ئه‌وانیش بریتین له سێكس، ئاین و سیاسه‌ت.
به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه، یۆنان یه‌كه‌م وڵاتی دنیایه له زۆرترین ئه‌نجامدانی سێكس تێیدا، به‌رازیل دووه‌م و رووسیاش سێیه‌مه، وڵاتانی تریش هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت تا ده‌یه‌م وڵات كه مه‌كسیكه ریز كراون.