له چواره‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب، خه‌ڵكی بێ شومار ڕوویان له پێشانگه‌كه كردووه و نۆره‌ی چوونه‌ژووره‌وه درێژ بووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پێشانگه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی پێشانگه‌ی كتێبیان كردووه.
په‌یامنێری "وشه" له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر گوتی، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر ڕوویان له پێشانگه‌كه كردووه و به جۆرێك قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست بووبوو و هاووڵاتییان ڕیزیان به‌ستبوو تا نۆره‌ی چوونه ژووره‌وه‌یان به‌ربكه‌وێ و سه‌ردانی پێشانگه‌كه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چواره‌م ڕۆژی پێشانگه زیاتر له 22 هه‌زار و 400 كه‌س سه‌ردانی پێشانگهكهیان كردووه و په‌ستان و فشارێكی زۆر دروست بووه و خه‌ڵك به‌لێشاو ڕوو له كڕینی كتێب ده‌كه‌ن.
ساڵانه پێنجی نیسان/ئه‌پریل، پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌مساڵیش 12همین پێشانگه‌ی كتێب كرایه‌وه و پێشانگه‌كه ماوه‌ی 10 ڕۆژ پێشوازی له هاووڵاتییان ده‌كات و هه‌مووان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن و كتێب به نرخێكی كه‌متر له بازاڕ له‌و پێشانگه‌یه ده‌ست بخه‌ن.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د میران