ئه‌مڕۆ به ته‌واوی چوارده‌وری باشیك گه‌مارۆ درا و چه‌كدارانی داعش له‌و شاره‌دێیه، هیچ ڕێگه‌یه‌كی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان نه‌ماوه، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌نیا له چاوه‌ڕوانی فه‌رمان و سه‌عاتی سفره تا ئازادی بكاته‌وه.
شارۆكه‌ی باشیك كه ته‌نیا 11 كیلۆمه‌تر له مووسڵه‌وه دووره، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌میش ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی شارۆكه‌كه به‌ره‌و مووسڵ گیراوه، تا به هیچ جۆرێك رێگه‌ی هه‌ڵاتن بۆ ئه‌و داعشانه نه‌مێنێ كه خۆیان حه‌شار داوه.
بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شه‌قامه‌ش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ته‌قانده‌وه و ئه‌میرێكی داعشیان كوشت، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی خۆش كرد كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌و میحوه‌ره سێ گوندی تر ئازاد بكرێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه پێگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، پێشمه‌رگه قۆناغێکی تری له كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای مووسڵی ده‌ست پێ کرده‌وه و توانراوه له هه‌ردوو میحوه‌ری "باشیك" و "ناوه‌ران" هێزه‌کانی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه‌وه یه‌ك و ته‌واوی گونده‌کانی ناوچه‌که گه‌مارۆ دراون و تیمه‌کانی ئه‌ندازه سه‌رقاڵی پاکردنه‌وه‌ی گونده‌کانن له بۆمبی چێنراو.
ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، له كرده‌وه‌گه‌لی ئه‌مڕۆ ئهكشهمدا، جگه له کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کدارانی داعش توانرا هه‌شت ئۆتۆمبێلی خۆکوژی بته‌قێندرێنه‌وه له لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزی دژه تیرۆری کوردستان و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" 70 تا 90 تیرۆریست لەمیانەی هێرشی ئەمڕۆی پێشمەرگەی كوردستان كوژراون و لە رووی سەربازییەوەش چەكداران بەتەواوی ورەیان رووخاوە و بەرەو مووسڵ ڕا دەكەن، تا ئێستەش پێشمەرگە توانیویەتی دوو ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستان بتەقێنێتەوە.
شارەدێی باشیك دەكەوێتە 12 كیلۆمەتر باكوری رۆژهەڵاتی مووسڵ و ناوچەیەكی كشتوكاڵی بەپیتە و زیاتر بە چاندنی زەیتوون بەناوبانگە و زۆرینەی دانیشتووانی ئێزدی و مەسیحین و هەریەك لە عەرەب و توركمانیش تێیدا نیشتەجێن، 24 گوندی بەسەرەوەیە و ژمارەی دانیشتووانی 70 هەزار كەس دەبێ و سەر بە شارۆكەی حەمدانییە و یەكێكە لە ناوچە گرنگەكانی دەشتی نەینەوا.
رۆژی هەینی 21 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر لە رێی بازگەی مەكتەب خالید و سنوورەكانی باشوور و رۆژئاوای كەركووكەوە بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئاسایش نزیكەی 30 تا 40 چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش هاتوونەتە نێو كەركووك و بە چەند گەڕەكێكی شارەكە بڵاو بوونەوە و له رۆژئاوای كەركووكیش چوونە نێو شارەدێ دوبس و هێرشیان كردە سەر وێستگەی كارەبا و 34 كەسیان لێ شەهید كرد. ڕووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ تیرۆریستان لە گەڕەكەكانی یەكی حوزەیران و دۆمیز و واسیت و تسعین و چەند گەڕەكێكی تر بەردەوام بوون، بەڵام هاووڵاتییانی كەركووك دەستیان كردە چەك و بەنێو كۆڵانەكان بڵاوەیان كرد و رێگریان لەوە كرد تیرۆریستان بە تەواوی ڕەوشی شارەكە بشێوێنن، دواتریش هێزی پێشمەرگە لە هەولێر و سلێمانییەوە گەیشتنە شارەكە و توانیان بە رێژەی 95% كەركووك كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەكێكە لە شارە مێژوویییە بەناوبانگەكانی ناوچەكە و بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت و هەریەك لە پێكهاتەكانی عەرەبی سونە و كورد و توركمان و مەسیحی و كوردانی ئێزیدی و شەبەك تێیدا نیشتەجێن، زێی دیجلە بەنێو شارەكە تێپەڕ دەبێت و كردوویەتی بە دوو بەشەوە و بە بەشی ڕاست و چەپی شارەكە ناوزەد كراوە.