به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆی چه‌كداره‌كه‌ی داعشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه‌سانی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن و به ئامانجی سیاسی ئه‌و كاره‌یان كردووه، فه‌رمانده‌ی هێزی 70ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن "سووك و ترسنۆكن".
دوێنێ شه‌مو‌و پارچه ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌ته‌وه و تێیدا به خراپی له چه‌كداره‌كه‌ی داعش ده‌درێ و دواتر له چركه‌ی 1:53 ڤیدیۆكه ده‌وه‌ستێت و دواتر كامێراكه ده‌ست به تۆماركردنی ڤیدیۆ ده‌كاته‌وه به شوێن و رووناكی جیاواز له‌وه‌ی پێشوو، ئه‌وان به زۆر به‌و تیرۆریسته ده‌ڵێن كه بڵێ "جه‌ماعه‌تی بارزانی ئێمه‌یان هێنا" ئه‌ویش له ترسی گیانی خۆی به ناچاری ئه‌و قسه‌یه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به ئامانجی سیاسی تۆمار كراوه، برای به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان تۆمار كردووه و ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش‌یش له‌لایه‌ن هێزێكی پێشمه‌رگه‌وه گیراوه كه ناسیاوی ئه‌وان بوونه و دواتر ئه‌م كاره‌یان به زۆر له نێو هه‌مه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه پێ كردووه. به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناو گۆڕان دژی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌و كارانه سووكایه‌تیی به بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن".
جگه له‌م ڤیدیۆیه، چه‌ندان وێنه و ڤیدیۆی تریش بڵاوبووه‌وه كه دووره له سیمای ئاشتیخوازانه‌ی كورد و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ره‌فتاری خه‌ڵكی كوردستان ناچێت.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی ساخته په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ترسنۆكن و بۆ شێواندنی ناوبانگی كورد و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن سووك و ترسنۆكن، چونكه سووكایه‌تی به ته‌رم ده‌كه‌ن و دیل ده‌شێوێنن له پاڵ ئه‌و كاره‌دا ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێت كه كاری ساخته‌كاری بكرێ له وێنه و ڤیدیۆ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ قسه بێته سه‌ر ناوبانگی نه‌ته‌وه‌ی كورد و سه‌ركردایه‌تی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌م كاره‌شیان وێنه‌ی تاك به‌تاكی كورد تا ده‌گاته سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌شێوێنن.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 كه خۆی مه‌یدانی له ناو شه‌ڕه‌كاندایه، روونی كرده‌وه "سه‌ركردایه‌تی كورد نوێنه‌رایه‌تی جه‌نگی دژ به تیرۆریستان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، جگه له ناشرینكردنی ناوبانگی كورد هیچیتری لێ ناخوێنرێته‌وه، چونكه له ناو كورد ئه‌وه ده‌گوترێ كه مرۆڤ مرد، شه‌یتانیش وازی لێ دێنێ، دیلیش لای هێزی پێشمه‌رگه رێز لێگیراوه".
فه‌رمانده‌ی هێزی 70ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته هێزه ته‌ناهییه‌كان رێگری له‌و ره‌فتاره قێزه‌وه‌نانه بكه‌ن كه له كه‌ركووك په‌ره‌ی سه‌ندووه، چونكه ئه‌مه زیان به ناوبانگی كورد ده‌گه‌یه‌نێت.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.
گەرمیان – سەبری هۆرینی