كچێكی به‌ریتانی له كاره‌كه‌ی ده‌ركرا، چونكه وه‌ك پێیان گوتووه، "زیاد له پێویست" جوانه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كاره نابێ و وا باشتره بچێت نمایشی جلوبه‌رگ بكات.
"ئیما هۆڵس" میدیاكار له كۆمپانیای ته‌له‌ڤزیۆنی له‌نده‌ن، ئاشكرای ده‌كات كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی پێی ڕاگه‌یاندووه، پێویسته ڕۆژی پێنج خولهك ده‌ربكه‌وی، چونكه ئه‌مه شوێنی ئه‌و نییه، باشترین شوێن بۆی بریتییه له سه‌ر ته‌ختی نمایشی جلوبه‌رگ و میدیا كاری كه‌سانی تره كه ئه‌و جوانییه‌یان نییه.
هۆڵس ده‌ڵێ، ڕۆژێكی له بریكارهكهوه نامه‌یه‌كم پێ گه‌یشت كه ئیتر منیان ناوێ، كاتێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر قسه‌م كرد، لێی پرسیم، ئایا تۆ نمایشكاری، ئه‌و كاره ناكه‌ی؟
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، من ته‌نیا سووراوێكی سوورم له لێوم دابوو، جله‌كانیشم ئه‌وه‌نده سه‌رنجڕاكێش نه‌بوون، به‌ڵام پێ ده‌چێ ئه‌و شوێنه كه‌سانێكیان بوێ كه زۆر جوان نه‌بن تا سه‌رنجی كارمه‌ندان ڕانه‌كێشێ.