کۆبوونەوەی وەزیری ووزەی گەورە وەبەرهێنەران ئەرێنی بوو

:: PM:05:36:23/10/2016 ‌

وەزیری ووزەی سعوودیە، خالد فالح، ئەمڕۆ یەکشەمم،رایگەیاند، تێڕوانینی سعوودیە و رووسیا گەورەترین وەبەرهێنەری نەوت لە جیهان لەبارەی پێداویستیەکانی بەدەستهێنانی ئارامی نرخی نەوت لە بازاڕەکان نزیک بووە.

فالح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوشانە رووسی و قەتەریەکەی لە ریاز، گووتی، سعوودیە دەست دەکات بە رۆڵێکی گرنگی هاوکاری لەنێوان رووسیا و ئۆپێک و دەوڵەتانی ئەنجوومەنی هاریکاری.

زیاتر گووتی، ئەمڕۆ، لە کۆبوونەوەی هاوبەشدا گەیشتینە بۆچوونی هاوبەش کە دەتوانین لە مانگی نۆڤەمبەر/کانونی دووەم پێیبگەین، لە کۆبوونەوەی ئۆپێک کە بڕیارە لە ڤییەنا رۆژی سییەمی ئەو مانگە بەڕێوەبچێت، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت بەشێوەی کۆتایی بگەینە رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم.

ئەمڕۆ رۆژ یەکشەمم، وەزیری ووزەی رووسیا، ئەلیکساندەر نۆڤاک، سەردانی وولاتی سعوودیەی کرد.

یەکەم سەردانی فەرمی وەزیرانی ووزەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداویش دادەنرێت، کە گەورە وەبەرهێنەرانی ئۆپێک سعوودیە و کوەیت و ئیماراتی عەرەبی و قەتەری لە خۆ دەگرێت.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د