پاش شه‌ڕی داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رووی مه‌شق و میلاكات و په‌یكه‌ری یه‌كه‌كان رێك ده‌خرێنه‌وه، سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ده‌ڵێت، هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشێوه‌ی لیوایه‌كانی یه‌ك و دوو ساز و رێك ده‌خرێن.
فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای هه‌ر شه‌ڕێك، هه‌ر سوپایه‌كی دنیا ده‌ست به مه‌شق و خۆڕێكخستنه‌وه و دووباره پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لی هێزه‌كان ده‌كات، ئێمه‌ش دوای شه‌ڕی داعش ده‌ست به‌م كاره ده‌كه‌ین، ده‌ست به پێداچوونه‌وه‌ی میلاكات ده‌كه‌ین".
له دوای داگیركردنی پارێزگاكانی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و به‌شێك له خاكی باشووری كوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، راسته‌وخۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه جه‌نگه‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌خێرایی ئه‌و شوێنانه‌یان پڕ كرده‌وه كه سوپای عێراق جێی هێشتن و تا ئێسته زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌یان ئازاد كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوون.
سوپاسالاری پێشمه‌رگه له‌باره‌ی قۆناغی پاش جه‌نگی داعش و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، "دوای شه‌ڕی داعش، به‌دڵنیایییه‌وه پێشمه‌رگه دووباره به ته‌واوی ڕێك ده‌خرێته‌وه، ئێمه دوو لیوامان هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ كراوه و ئاماده كراون، پاش كۆتای شه‌ڕه‌كه ده‌ست ده‌كه‌ین به دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی كارگێڕی و په‌یكه‌ری سه‌ربازی ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ ته‌واوی لیواكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هاوشێوه‌ی لیوای یه‌ك و دوو لێ بكه‌ین".
له پێش جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشه‌وه، یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێكهێنانی هێزی یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه بووه، ئه‌و ئه‌ركه تا ئێسته به‌رده‌وامه و كۆتای نه‌هاتووه. لیوایه‌كانی یه‌ك و دووی وه‌زاره‌ته‌كه هاوبه‌ش و یه‌كگرتوون و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه مه‌شق و راهێنایان پێ كراوه.
سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، "هێزه‌كانی تریش وه‌ك ئه‌و دوو لیوایه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و سه‌رده‌مییانه ڕێك ده‌خه‌ینه‌وه. ئێسته‌ش مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیشی ده‌بێت".
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێویست ده‌كات دوای شه‌ڕی داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیدابن و به‌رده‌وام ساز و ئاماده بن.
لیوا هاشم سیته‌یی فه‌رمانده‌ی لیوای هه‌شتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بێگومان ده‌بێ دوای شه‌ڕی داعش، له ڕووی سه‌ربازییه‌وه پێشمه‌رگه به‌رده‌وام مه‌شق و ڕاهێنان بكات و ساز و ئاماده بێ، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان رێك بخرێته‌وه و خاكی كوردستان له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان به پارێزراوی بهێڵێته‌وه، بۆیه مه‌شق و ڕاهێنان به‌رده‌وام ده‌بێ و گرنگیشه چه‌كی سه‌رده‌می و تازه بۆ پێشمه‌رگه دابین بكه‌ین، ئێسته‌ش ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌یه و سێ لیوا كه له سنووری بادینان و شنگالن، ماوه‌ی 45 ڕۆژ مه‌شقیان له سه‌ربازگه‌كان پێ ده‌كرێت".
سیته‌یی زیاتر ده‌ڵێ، "ئێمه به‌رده‌وام ئامانجین، بۆیه ڕه‌نگه دوای داعش گرووپی تر سه‌رهه‌ڵبده‌ن و ڕوو له كوردستان بكه‌ن، بۆیه ده‌بێ ئێمه به مه‌شقی ته‌واوه‌وه ئاماده بین و 24 سه‌عات له ئاماده‌باشیدا بین بۆ به‌رگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر گرووپێكی تر كه ڕوو له خاكی كوردستان بكات".
دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی لیواكان جێبه‌جێ بكرێ، هاوشێوه‌ی ئه‌و دوو لیوایه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان مه‌شقیان پێ كردوون، له‌و باوه‌ڕه‌دام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ڕووی توانا و هێزه‌وه پێشكه‌وتووتر ده‌بێ و ده‌توانێ زۆر باشتر به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی كوردستان بكات".
هه‌رچه‌ند هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رووی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه دانپێدانراون، به‌ڵام دۆسیه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام یه‌كێك له دۆسیه پڕ له ناكۆكییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و كوردستان بووه، له‌و روانگه‌یه‌وه كه حكوومه‌تی عێراق ئاماده نه‌بووه هاوشێوه‌ی سوپای عێراق یان وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی به‌رگریی عێراق، ماف و پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكات.