به بۆنه‌ی چوونه نێو ته‌مه‌نی 36 ساڵیه‌وه، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریكی كیم كارداشیان، ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی كرده‌وه.
دوای ئه‌و ناخۆشیانه‌ی به‌هۆی دزییه‌وه له پاریس به‌سه‌ریهات، كارداشیان بڕیاریدا ئاهه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی كه بڕیاربوو به بۆنه‌ی له‌دایكبوونی بیگێڕێت، هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ باری ئاسایشی خۆی و خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
كیم كارداشیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له ماڵی خۆیان ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌یان سازكرد و هاوسه‌ره‌كه‌ی كانی وێست، به‌و بۆنه‌یه‌وه "گواره‌یه‌كی یاقوت"ی بۆ كرده دیاری كه نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دۆلار بوو.
سه‌رچاوه/ posta.com