فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

:: PM:06:09:23/10/2016 ‌


فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر هێرشەكانی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە و تیایدا ئاماری زیانەكانی داعش و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە دەخاتە ڕوو .

بەپێی راگەیەندراوەکە، هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئامانجە سەرەکییەکانیان بەدەستبهێنن، کە بریتیبووە لە گەمارۆدانی هەشت گوند بە رووبەری نزیکەی 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە .

لە راگەیەندراوەکەدا فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە هەردوو قۆڵی رۆژهەڵات و رۆژئاوای باشیك دەستیپێکردووە و لە باشووری باشیك هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکگەیشتوونەتەوە .


ئەو گوندانەی گەمارۆیان خراوەتەسەر

(بیر حەلان، فازلییە، عومەر قاپچی، کانونی، بەهزان، خراپ دەلیل، تیزخرابی بچووک، تیزخرابی گەورە).

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێم لە راگەیەندراوەكەی هاتووە "هێزەکانی پێشمەرگە بە ئامانجی کەمکردنەوەی جوڵەی چەکدارانی داعش و رێگریکردن لە گەیشتنی هێزی پاڵپشتی بۆیان، ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە نزیک موسڵ کۆنترۆڵکردووەتەوە، ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە تەنیا نۆ کیلۆمەتر لە شاری موسڵ دوورن ".

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا هاتوە لەم شەڕەدا :

تێكشكانی هەشت ئوتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراو و تێكشكانی 3 ماتۆر سكیلی بۆمبڕێژكراو كوشتنی دەیان چەكداری داعش و كوشتنی پێنج گەروە بەر پرس و لەشەڕەكە بەدەست هاتوە.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە ئاسمانەوە پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکەی هێزەکانی پێشمەرگەیان بۆ سەر باشیك کردووە و سێ لە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان بە هێرشی ئاسمانی تێکشکێندراون.



وشە / رامیار جواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د