دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ ئاگر لە بازاری چەلێی دهۆك كەوتەوە و بووه هۆی سووتانی بهشێكی زۆری بازاڕهكه.
بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی دهۆك بە "وشە"ی گوتی سەعات 2:30 خولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی نیسان / ئەپریلی 2017 بازاڕی چەلێ گڕی گرتووە.
عەبدولعەزیز زیاتر گوتی، بەداخەوە لە ئهنجامی ئەو رووداوە كەسێك شەهید بوو و كەسێكی تریش بریندار بوو، ههروهها دوو كارمهندی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك توشی تەنگە نەفەسی بوون و بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك رەوانە کراون و زیانێکی زوری مادی کە بە سەدان ملیون دولار دەخەمڵێنرێت بەر زیاتر لە 100 دوکان کەوتوون.
ئاشكرای كرد، ئاگرەكە لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكی گازوایلی مۆلیدهیهك بووه كە لەسەر باڵەخانەی بازارەكە دانراوە.
بازاری چەلێ بە بازاری جلی كۆن و نوێ " لەنگە " دەناسرێت و زیاتر لە 170 دووكان پێكدێت و پێشتریش بەهۆی شورتێكی كارەبا سەرجەم بازاڕەكە سووتاوە و تاوەکوو ئێستە دووکانداران قەرەبوو نەكراون.
دهۆك/ نەوزاد هلۆری