بە وێنە.. فیستیڤاڵی كولتووری دهۆك

:: PM:10:02:10/04/2017 ‌
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی نیسانی 2017 فیستیڤاڵێكی كولتووری له‌ شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

حەسەن عارف به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆك بە "وشە"ی راگه‌یاند، لەژێر ناونیشانی کولتوور ناسنامەی گەلانە، فیسیڤاڵی كولتووری لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری به‌ هاوکاری باخچەکانی دریم ستی و بە سپۆنسەری فروشگای مازی لە شاری دهۆک بەرێوە چوو كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێدا کومەلێک چالاکی هونەری و کولتووری نمایش ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فیستیڤاڵەكه‌ گرنگی بە چالاكی و زیندوو کردنەوەی کولتووری کوردی دەدات بە تایبەتی لە باشووری کوردستان، لە فیستیڤاڵەکەدا گروپەکانی نمایش و هەڵپەرکێ و چالاکییە جۆراوجۆره‌كان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ناوچەکانی تری كورستان بەشداری ده‌كه‌ن.
دهۆک: نەوزاد هلوری.




وشە - عه‌لی سدیق