پێگەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هاککرا

:: PM:06:53:23/10/2016 ‌

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخاروڤا، رایگەیاند، پێگەی ئەلیکترۆنی فەرمی وەزارەت رووبەڕووی هاککردن بوەتەوە لەلایەن هاککەرزی نادیارەوە.

زاخارۆڤا گووتی، رۆژی یەکشەمم، پێگەکەکان هاککراوە، شارەزاکانمان سەرقاڵی دیاریکردنی هێرشبەرەکانن.

هاککەرز "The Jester"ی ئەمەریکی رایگەیاندووە، من پێگەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیام هاککردووە وەک هۆشداریەک بۆ دەسەڵاتدارانی رووسیا.

ئەوە لەبەرامبەر ئەوەدایە، رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم، سەرۆکی کارگێڕی کاروباری هەواڵگری نشتمانی لە ئەمەریکا، وەزیری تەناهی ناوخۆی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراوە بۆ سەر پێگەکانی ئەمەریکا ئەنجامدراوە لەگەڵ کەسایەتیە ئەمەریکیەکان، گوومان دەکرێت ئەو هێرشانە لەلایەن رووسیەکانەوە بێت.

بەڵام مۆسکۆ ئەو تۆمەتانەی رەت کردەوە کە ئەوان هێرشی ئەلیکترۆنیان بۆ سەر پێگەی ئەلیکترۆنیەکانی ئەمەریکا ئەنجامدابێت. جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ، دەڵێت، ئەمەریکا تووشی هستریا بووە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د