چه‌ندان ده‌زگه‌ى چاپ و په‌خشى كتێب له كوردستاندا هه‌ن، كتێبى نووسه‌رانى خۆیى و وه‌رگێڕانى بیانى چاپ و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ناوخۆیاندا له كێبه‌ركێ و ململانێدان و یه‌كتر به هه‌ستى شارچێتى و حزبایه‌تى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له كۆتادا به زیانى كتێب ته‌واو ده‌بێت.
سۆران عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ر ماڵى وه‌فایى له هه‌ولێر، تا ئێسته 33 كتێبى جیاجیا كه زۆربه‌یان ئه‌ده‌بین، له‌سه‌ر ئه‌ستۆى خۆیان چاپ كردووه.
عه‌زیز به"وشه" ده‌ڵێ، "بازاڕى كتێب و مامه‌ڵه‌ى ده‌زگه‌كانى چاپى كتێب له‌گه‌ڵ یه‌كتر مامه‌ڵه‌یه‌كى زۆر ناشیرینه و شارچیه‌تى زۆرى پێوه دیاره و دیارده‌یه‌كى ناسروشتییه و چاڵ هه‌ڵكه‌ندنه بۆ یه‌كتر له‌سه‌ر حیسابى كتێب و خوێنه‌ر".
، "كێبه‌ركێى نێوان ده‌زگه‌كانى چاپى كتێب ناعه‌قڵانییه، زۆرجار ویستوومانه كۆڕێك بۆ نووسه‌رێك ساز بكه‌ین كه كتێبه‌كه‌ى له ده‌زگه‌یه‌كى تر چاپ كراوه، ئه‌و ده‌زگه‌یه رێگرى له نووسه‌ره‌كه كردووه لاى ئێمه كۆڕ و سیمینارى هه‌بێت" سۆران وای گوت.
هاوكات حه‌سه‌ن عه‌لى خاوه‌نى ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى ئاوێر له هه‌ولێر، كه ده‌زگه‌یه‌كى چاپه‌مه‌نى كتێبه و تایبه‌ته به وه‌رگێڕان، به"وشه"ی گوت "له ماوه‌ى دامه‌زراندنمان تا ئێسته 700 كتێبى جۆراوجۆرمان به چاپ گه‌یاندووه، له‌وانه 80%ى وه‌رگێڕانى نووسه‌رانى بیانین و 20%ى به‌رهه‌مى نووسه‌رى ناوخۆیین".
ئه‌و ده‌ڵێ، "ململانێى كه‌سیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى ڕ‌ۆشنبیرى ئه‌ندێشه كه بنكه‌ى سه‌ره‌كییان له سلێمانییه و ماوه‌ى ساڵێكه لقیان له هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه، ململانێكان له خزمه‌تى خوێنه‌ر شكاوه‌ته‌وه، ئه‌ویش داشكاندن و هه‌رزانكردنى نرخى كتێبه".
"زۆر ده‌زگه هه‌یه كه له كاتى چاپى كتێبدا یارمه‌تى دارایى له حزب و لایه‌نى سیاسى وه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌تى له ده‌ڤه‌رى سلێمانى، ئێمه‌ش ئه‌و یارمه‌تییه‌مان ئاراسته كراوه، به‌ڵام ڕه‌تمان كردووه‌ته‌وه" حه‌سه‌ن عه‌لی وای گوت.
لاى خۆیه‌وه شه‌ماڵ جه‌بار سه‌رپه‌رشتیارى ناوه‌ندى ڕ‌ۆشنبیرى ئه‌ندێشه له هه‌ولێر، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئێمه سه‌رقاڵى كارى خۆمانین و خۆمان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌كانى كه‌س خه‌ریك ناكه‌ین و به كارى شایسته و به كتێب بوونى خۆمان سه‌لماندووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر بێت ده‌زانێت ئێمه له‌ماوه‌ى دامه‌زراندنه‌وه چیمان بۆ كتێبخانه‌ى كوردى كردووه، تا ئێسته 250 كتێبى نموونه‌ییمان له بوارى جیاجیادا چاپ كردووه".
جه‌بار روونى ده‌كاته‌وه، "نابێت ویستى یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه و یه‌كترشكاندن هه‌بێت له ده‌زگه‌ى مه‌عریفیدا، ئه‌گه‌ر ململانێ هه‌بێت، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى كارى باشتر و جوانتر بێت".
نه‌جات عومه‌ر وه‌ك توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌نجێكى خوێنه‌ر، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ده‌زگه‌كانى چاپى كتێب زۆرتر مامه‌ڵه‌یه‌كى بازرگانى له‌گه‌ڵ كتێب ده‌كه‌ن".
"ئاگادارم كه ده‌زگه‌كانى چاپى كتێب ئه‌وانه‌ى له هه‌ولێر و سلێمانین چ شارچێتییه‌ك به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌كه‌ن و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به زمانى زبر خوێنه‌ران له ململانێكانى نێوانیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه" عومه‌ر واى گوت.
هه‌ولێر- هێمن ره‌فیق