دوای چه‌ند دانیشتنێكی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌دیله حه‌موود وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به قه‌ناعه‌تكردن به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد له دانیشتنه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی، هاوكات ده‌نگی بۆ لادانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن دا له پۆسته‌كه‌ی.
دوای چه‌ند دانیشتنێك، هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌دیله حه‌موود وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق كرد به ئاراسته‌كردنی 26 پرسیار له‌لایه‌ن عه‌واد عه‌وادی په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌دره‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق به گومانی بوونی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له گرێبه‌سته‌كانی كڕینی ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و دامه‌زراندنی كه‌سوكاری له‌و وه‌زاره‌ته تۆمه‌تبار كرا.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی 24ی ئاسایی خۆی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌لیم جبووری و ئاماده‌بوونی 175 په‌رله‌مانتار، كۆ بووه‌وه و چه‌ند پرس و پڕۆژه‌یاسایه‌كی تاوتوێ كرد، له‌وانه دیاریكردنی چاره‌نووسی وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق به مانه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌ناعه‌تكردن به وه‌ڵامه‌كانی.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا كه نیو سه‌عات به‌هۆی ناته‌واوی نیسابی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران هاته دواخستن، ده‌نگ له‌سه‌ر لادانی سه‌فائه‌دین ره‌بیع سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن له پۆسته‌كه‌ی دا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه و به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی ژماره 27ی 2017 ده‌درێت و یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ش بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ژماره 53ی ساڵی 2008 ده‌كرێت.
شایه‌نی باسكردنه حه‌نان فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری نزیك له مالیكی، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه چه‌ند لایه‌نێكی شیعه‌ی وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی باڵا و ره‌وتی سه‌دری به هه‌وڵدان بۆ دواخستنی لادانی سه‌فائه‌دین ره‌بیع تۆمه‌تبار كرد كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا دوور خرایه‌وه، له‌و كاته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی كه ئه‌گه‌ری لادانی هه‌بوو به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه، به‌ر له لێپرسینه‌وه‌ی له په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆ بووه‌وه و ئه‌وه‌ش وای كرد كه قه‌ناعه‌ت به وه‌ڵامه‌كانی بكرێت و دوور نه‌خرێته‌وه.