خەونەکەی ئەردۆغان کارکردن تێیدا تەواو بووە

:: PM:07:13:23/10/2016 ‌

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا، بن ئالی یەڵدرم، ئەمڕۆ یەکشەمم، بڵاوی کردەوە، پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا کارەکانی لەبارەی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوری بۆ سەرۆکایەتی تەواو کردووە، ئێستە ئامادەیە بۆ پێشکەشکردن بە پەرلەمان.

یەڵدرم لە کۆنگرەی پارتەکەی کە بۆ ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە، گووتارێکی بۆ ئەندامان پێشکەش کرد و گووتی، کارەکانمان تەواو کردووە تایبەت بوون بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، ئێستە هەڵدەستین بە خستنە بەردەستی پەرلەمان لە نزیکترین دەرفەتتدا، بڕیاردانیش بۆ پەرلەمان جێدەهێڵین.

ئەندامانی پارت لە هەرێمی ئەفیۆن لە رۆژئاوای ووڵات بەڕێووەچووە لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا، جەختیان لەسەر کارکردن کردەوە لەسەر سستمی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن.

سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دامەزرێنەری پارتی داد و گەشەپێدان، ماوەیەکی درێژە دەسەڵاتدارە و دەسەڵاتی فراوانی هەیە.

رەخنەگرانی ئەو پارتە هەوڵەکانی داد و گەشەپێدان ئامانجیان بە دەستەوەگرتنی دەسەڵاتی زیاترە لە تورکیا.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د