تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌ترسین بۆ سه‌ر ده‌روونی منداڵان

:: AM:10:23:12/04/2017 ‌

پسپۆڕانی زانكۆی شیفڵد له‌ به‌ریتانیا دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر به‌ دیار تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ده‌روونی بۆ منداڵان.

پسپۆڕان له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان روونی ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌سه‌ربردنی زیاتر له‌ یه‌ك سه‌عات به‌ دیار ئینته‌رنێت و چاودێركردنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی دڵخۆشیی و رازیبوونی منداڵان به‌ رێژه‌ی %14. 

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییانه‌ له‌سه‌ر منداڵانی كچ، ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ دایك یان باوكیان ده‌ژین زیاتر ره‌نگ ده‌داته‌وه‌.

بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه‌، توێژه‌ران هه‌ستاون به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌ی نزیكی چوار هه‌زار منداڵی وابه‌سته‌ی ئینته‌رنێت و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه‌ سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 10 تا 15 ساڵدا بووه‌.

سه‌رچاوه‌/ RT.




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی