دیزاینه‌ری رووس ئه‌لیكسه‌نده‌ر پیگاك به ئاژانسی دهنگوباسی "نۆڤۆستی"ی رووسی راگه‌یاند، هه‌ستاون به دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان، به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له بواری رزگاركردنی برینداران.
دیزاینه‌ره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، فڕۆكه‌كه ده‌توانێت كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی "GPS" و "گلۆناس"یش كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی سیستمێكی ناوه‌كیی فڕۆكه‌كه‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ئه‌و فڕۆكه‌یه له ساڵی 2018ـدا به ته‌واوی بخرێته كار.
به گوته‌ی دیزاینه‌ره‌كه، ده‌توانرێت ئه‌و فڕۆكه‌یه ره‌وانه‌ی هه‌ر شوێنێك بكرێت و له كاتی كاره‌ساته‌كاندا برینداران به‌ره‌و دووریی 50 كیلۆمه‌تر بگوازێته‌وه.
خێرایی فڕۆكه‌كه بریتییه له 200 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، به‌مه‌ش ده‌توانێت مه‌ودای ئه‌و 50 كیلۆمه‌تره به 15 خولهك ببڕێت و برینداره‌كه بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه و شوێنی مه‌به‌ست.