له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی هۆشیار زێباری له تانه‌لێدان له دانیشتنی رۆژی 21ی ئه‌یلوولی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق كه تێیدا متمانه‌ی له زێباری سه‌نرایه‌وه، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه د. رۆژ نووری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه و جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی كاندید ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"رای گه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی دادگه‌یه بۆ دۆسیه‌ی تانه‌لێدان له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق كه له رۆژی 21ی ئه‌یلوولی رابردوو به‌ڕێوه چوو كه له‌لایه‌ن زێبارییه‌وه تۆمار كراوه.
رۆژی 21ی ئه‌یلوولی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق به 157 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به 77 ده‌نگی نه‌خێر و 14 ده‌نگی سپی، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی سامانی گشتی متمانه‌ی له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق سه‌نده‌وه. دواتر هۆشیاری زێباری له دادگه‌ی فیدراڵی تانه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دا.
"به دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگه له به‌رژه‌وه‌ندی زێباری بوو، ئه‌وه زێباری ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی زێباری نه‌بوو، پارتی به په‌له كه‌سێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌كات"، سه‌رچاوه‌كه گوتی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد، "ئێسته ناوی دوو كه‌س دێت كه بریتین له د. رۆژ نووری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كه له سێ كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پێش ئه‌ویش جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بووه، هه‌روه‌ها فازڵ نه‌بی راوێژكاری ئێسته‌ی وه‌زیری دارایی عێراق".
"به‌ڵام چانسی شاوێس به به‌راورد به نه‌بی زیاتره، چونكه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش بووه، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی ناسراویشه له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا، له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی ئێسته‌ی حكوومه‌تی عێراق، عه‌بادی داوای كردبوو شاوێس له جیاتی زێباری پۆستی وه‌زیری دارایی وه‌ربگرێ، ئێسته ره‌زامه‌ندی نیشان داوه شاوێس له دوای زێباری پۆسته‌كه پڕ بكاته‌وه".
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به دووری زانی تانه‌لێدان له دانیشتنی متمانه سه‌ندنه‌وه له وه‌زیری دارایی له‌لایه‌ن زێبارییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت.
عه‌ره‌فات به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر له دادگه دۆسیه‌ی تانه‌لێدان له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق كه تێیدا متمانه له زێباری سه‌نرایه‌وه شكست بێنێت، له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانه له شوێنی زێباری كه‌سێك كاندید بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق، چونكه ئه‌م پۆسته پشكی كورده له حكوومه‌تی عێراق و له ناو كوردیش پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه".
عه‌ره‌فات ئاشكرای كرد، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پارتی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌سێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی زێباری بپاڵاوێ، چونكه پارتی پشتگیری له حكوومه‌تی عه‌بادی ده‌كات".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بادی ره‌مه‌زاندی نیشان داوه پارتی كاندیدی خۆی پێشكه‌ش بكات و ئه‌ویش ناوه‌كه‌ی بۆ متمانه پێدان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، كه‌ره‌م گوتی، "دوا بڕیار له ده‌ست عه‌بادی نییه، به‌ڵكو به ده‌ست پارتی خۆیه‌تی".
"بێگومان د. رۆژ نووری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه، پێشتریش له ناو حكوومه‌تی عێراق دا ئه‌زموونی كارگێڕیی هه‌بووه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش پارتی هه‌میشه بۆ ئه‌و پۆسته سیادییانه له حكوومه‌تی عێراق كه‌سێكی كاندید كردووه پله‌ی حزبی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بووه، له دواجاریش سه‌ركردایه‌تی حزب بڕیار ده‌دات بۆ كاندیدكردنی هه‌ر كه‌سێك"، كه‌ره‌م گوتی.
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرد، ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌وه دا هێشتا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پرسه تاوتوێ نه‌كراوه و به‌و پاساوه ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
وشه/ هه‌ولێر- فریاد محه‌مه‌د