به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كۆندۆمه‌ی فڕێدرابووه جۆگه‌له‌یه‌كی زێرابی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارێكی ئه‌مه‌ریكا، به ته‌واوی گیرا و پۆلیس ناچار بوو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات.
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، دوێنێ سێشه‌م له شارێكی ویلایه‌تی ته‌كساس، پۆلیس چوونه سه‌ر سه‌نته‌رێكی مه‌ساج و شێلان و دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانیی له‌شفرۆشی گرت، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو بوو له‌و سه‌نته‌ره ته‌نیا مه‌ساج ناكرێ، به‌ڵكوو وه‌ك شوێنێكی له‌شفرۆشی به‌كار هاتووه.
ئاشكرابوونی ئه‌م ڕووداوه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كه‌سێكی نوێ له‌و باڵه‌خانه‌یه ده‌بێته كرێچی كه سه‌نته‌ری مه‌ساجه‌كه‌ی لێیه، دوای ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات، پێوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پۆلیسی شاری "بۆستن" ژنێكیان گرتووه كه له ژووری شێلان له‌گه‌ڵ پیاوێكی ته‌واو ڕووت بووه.
"جوان وانج" و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسدا گیراون كه خاوه‌نی سه‌نته‌ره‌كه بوون و60 هه‌زار دۆلاریشیان پێ بووه.