ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لای راست ده‌خه‌ویت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌ستبه‌رداری به‌

:: PM:03:36:12/04/2017 ‌
ته‌نیا ماوه‌ی خه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ناكات، به‌ڵكو چۆنیه‌تیی خه‌وتن و شێوازه‌كه‌ی، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر جه‌سته‌ هه‌یه‌. 

لێكۆڵه‌ران رایان گه‌یاندووه‌، باشترین شێوازی خه‌وتن له‌سه‌ر لای چه‌په‌، چونكه‌ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر باشكاركردنی كۆئه‌ندامی لیمف ده‌دات، ئه‌و سیستمه‌ ڕه‌گه‌زه‌ خۆراكییه‌ گرینگه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ و به‌ هۆی نه‌هێشتنی پاشه‌ڕۆ، كه‌ ئاسایی جه‌سته‌ لای چه‌په‌وه‌ له‌ ده‌ستی رزگاری ده‌بێ له‌ رێی رژێنه‌ری ده‌ره‌قی لیمفاوییه‌وه‌.

هاوكات خه‌وتن له‌سه‌ر لای چه‌پ، ڕێ به‌ دڵ ده‌دات به‌ ئاسانی زیاتر خوێن هه‌ڵبدات و سه‌رله‌نوێ دابه‌شی سه‌ر جه‌سته‌ی بكاته‌وه‌، چونكه‌ شاده‌ماره‌ سه‌ره‌كییه‌كان خوێن به‌ره‌و لای چه‌پ ده‌سووڕێن، ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ر لای راست ده‌خه‌وی، خوێن به‌ ئه‌سته‌می هه‌ڵده‌ده‌رێ به‌ هۆی ئه‌و باره‌ی شاده‌ماره‌كانه‌وه‌.

هاوكات خه‌وتن له‌سه‌ر لای چه‌پ، هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر لای ڕاست ده‌خه‌ویت، هه‌ست به‌ سووتانه‌وه‌ی گه‌ده‌ و دڵه‌كزێ ده‌كه‌یت، به‌ڵام خه‌وتن به‌ لای چه‌پ، وا ناكات هه‌ست به‌ سووتانه‌وه‌ بكه‌ین، چونكه‌ سوورێنچك (بۆڕیی خۆراك)، كه‌وتووه‌ته‌ لای راستی جه‌سته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ نییه‌ ترشه‌ڵۆكه‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ره‌و دواوه‌.

لای چه‌پی جه‌سته‌، گه‌ده‌ و په‌نكریاسی لێیه‌، بۆیه‌ خه‌و له‌سه‌ر لای راست، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی گووشار له‌سه‌ر گه‌ده‌ و په‌نكریاس، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی دروست كاری خۆی نه‌كات.

هه‌روه‌ها سپڵ لای به‌شی چه‌پی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌، پاشماوه‌ ئۆرگانییه‌كان ده‌چێته‌ سپڵ و دواتر مرۆڤ لێی رزگار ده‌بێ. بۆیه‌ خه‌وتن له‌سه‌ر لای چه‌پ، ڕێ به‌ سپڵ ده‌دات رۆڵی خۆی به‌ شێوازێكی كارا بگێڕێت، له‌ رزگاركردنی جه‌سته‌ له‌ پاشه‌ڕۆكان

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌رییه‌ نیوز












وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د