ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه كه به شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، له خه‌رتوومی پایته‌ختی وڵاتی سوودان تۆمار كراوه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت مارێك هه‌ستاوه به خواردنی مانگایه‌ك و قووتدانی به ساغی.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵده‌ستن به هه‌ڵدڕینی سكی ماره‌كه و ده‌رهێنانی مانگاكه، كه هێشتا به ساغی له‌ناو سكی ماره‌كه‌دایه.
جێی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی رابردوودا له رووداوێكی هاوشێوه له ناوچه‌ی سولاوێزی له وڵاتی ئیندۆنیسیا، پیاوێك به ساغی له سكی مارێكدا ده‌رهێنرا.
سه‌رچاوه/ سپوتنیك